پایتەخت

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیارێکی گرنگی لە بەرژەوەندی فەرمانبەران دەرکرد

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیارێکی گرنگی لە بەرژەوەندی فەرمانبەران دەرکرد
کورتە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیارێکی گرنگی لە پێناو پاراستنی بەرژوەندی كریستیانەكان دەرکرد

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیارێکی گرنگی لە پێناو پاراستنی بەرژوەندی كریستیانەكانی سنووری شارەوانی عەنکاوە دەرکرد و وەزارەتی شارەوانی ڕوونکردنەوە دەدات.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر گواستنەوەی شوێنی پێدانی زەویی 1279 فەرمانبەرانی عەنكاوە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی عەنكاوە بۆ سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و دیاریكردنی زۆنێكی تایبەت كریستیانەكان لە نەخشەی كەرتی بۆ پاراستنی تایبەتمەندیی پێكهاتەی كریستیان.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی شارەوانی، هۆکاری بڕیارەکە ئەوەیە کە سنوورداریی ڕووبەری زەوی لە سنووری شارەوانی عەنکاوە و نەبوونی زەویی پێویست بۆ فەرمانبەرانی عەنكاوە و هەروەها پاراستنی تایبەتمەندیی پێكهاتەی كریستیان لە هەولێر.

26 تشرینی یەکەم 2025 17:11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025