له شارێكی ئێران سیغه بووه هۆی بێ باوككردنی 8 هه‌زار منداڵ
 
                
            
        هاوسەرگیری سیغە لە یەکێک لە پارێزگاکانی ئێران کارەساتی ناوەتەوە و هەزارەها منداڵی بێ باوک کردووە
له یه‌كێك له پارێزگاكانی ئێران 8 هه‌زار منداڵ به‌هۆی هاوسه‌رگیری كاتییه‌وه باوكییان دیار نییه و بێ ناسنامه و كه‌سوكارن.
پێگه‌ی هه‌واڵی به‌لوچێستانی ئێران بڵاویكرده‌وه، له پارێزگای قوم له ئێران نزیكه‌ی 8 هه‌زار منداڵی بێ باوك هه‌ن، كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوسه‌رگیری كاتی (سیغه)ـوه و به‌شێكی هه‌ره زۆری ئه‌و دایكانه‌ش ته‌مه‌نیان كه‌متره له 18 ساڵ و له به‌دواداچوونه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه، باوكی ئه‌و منداڵانه كه‌سانی گه‌شتیارن واته بیانین و دۆزینه‌وه‌یان به ته‌واوی سه‌خت و ئه‌سته‌مه.
ئه‌و پێگه هه‌واڵییه ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، به دیاریكراوی 7 هه‌زار و 863 منداڵ له قومی ئێران بێ ناسنامه و به‌هۆی سیغه‌وه له‌دایك بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئێران له‌سه‌ر ئه‌م پرسه تووشی ئاڵۆزییه‌كی فراوان هاتوون، چونكه دۆزینه‌وه‌ی باوكی ئه‌و منداڵانه ئه‌سته‌مه و چوونه‌ته‌وه وڵاته‌كانی خۆیان.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        