پایتەخت

بە 3 ڕۆژ مووچە دابەش دەکرێت

بە 3 ڕۆژ مووچە دابەش دەکرێت
کورتە

وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 8 بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 8ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و بە 3 ڕۆژ مووچە بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا جەختی لەوەکردەوە، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 27ـی 10ـی 2025، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕۆژی چوارشەممە 29ـی 10ـی 2025، کۆتایی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 8ـی مووچەخۆران دێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 945 ملیار و 817 ملیۆن دیناری وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

26 تشرینی یەکەم 2025 14:51
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025