پایتەخت

خۆڵبارین دەستپێدەکات

خۆڵبارین دەستپێدەکات
کورتە

کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە خۆڵبارین دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی خۆی بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردووە و دەڵێت، ئەمڕۆ خۆڵبارین دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە کاتەکانى ئێوارەدا ئەگەرى دورست بوونى تۆزێکى سووک هەیە لە هەندێ ناوچەدا و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە2-3  پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینی خۆی بۆ کەشوهەوای سبەی ئاشکرا دەکات، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 26پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 31 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی

26 تشرینی یەکەم 2025 11:36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025