پایتەخت

لە بەغداوە بڕی 945 ملیار و 817 ملیۆن دینار نێردرا

لە بەغداوە بڕی 945 ملیار و 817 ملیۆن دینار نێردرا
کورتە

وەزارەتی دارایی هەرێم: تەموویلی مووچەی مانگی 8 خرایە سەر هەژماری بانکیمان

وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەموویلی مووچەی مانگی 8ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، بڕی 945 ملیار و 817 ملیۆن دیناری وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

جێگەی باسە، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 8 بڵاوبکاتەوە.

لە ڕۆژی سێشەممە 21ـی 10ـی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی کوردستانی خستە سەر هەژماری بانگی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

26 تشرینی یەکەم 2025 11:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025