لە هەولێر گەڕەکێکی نوێ ئاوەداندەکرێتەوە
 
                
            
        سەرۆکی شارەوانی بنەسڵاوە کردنەوەی گەڕەکێکی نوێی لە هەولێر ڕاگەیاند
لە پێناو خزمەتی هاووڵاتییانی شاری هەولێر، دەستکرا بە کردنەوەی سەرە بلۆکەکانی گەڕەکی گەڕەسۆر لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی بنەسڵاوە.
ئەمڕۆ شەممە زریان سەباح، سەرۆکی شارەوانی بنەسڵاوە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سەرە بلۆکەکانی گەڕەکی گەڕەسۆر لە سنووری شارەوانی بنەسڵاوە داندرا، کە پڕۆژەکە لەسەر بودجەی بەرێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی  هەولێر و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
سەرۆکی شارەوانی بنەسڵاوە دووپاتیکردەوە، گەڕەکی گەڕەسۆر لە شاری هەولێر بە ناوچەی "بی" دادەندرێت و پێکدێت لە 3 هەزار پارچە زەوی.
بەگووتەی زریان سەباح، بۆ ئەم گەڕەکە نوێیە پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرای هەولێر و ستوونی کارەبا و سەرجەم خزمەتگووزارییەکان دەگات، هاوکات لە ماوەی 2 مانگدا پڕۆسەکە کۆتایی دێت.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        