پایتەخت

له‌ سلێمانیش جووتیاران پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان وه‌رده‌گرن

له‌ سلێمانیش جووتیاران پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان وه‌رده‌گرن
کورتە

وادەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی ئاشکرا کرا

وا بڕیاره‌ دوای پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك، له‌ سنووری پارێزگای سلێمانییش ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران بكرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌  بەڕێوەبەرایه‌تی گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش 6 ملیار دینار له‌ بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه‌ ده‌گاته‌ سلێمانی.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران هه‌ولێر و دهۆك به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مساڵیش جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان  386 هەزار تۆن گەنمیان داوه‌ته‌ عێراق و دارایی عێراقیش تائێستا به‌ چه‌ند قۆناغێكی جیاواز پاره‌كه‌ی دابه‌ش كردووه‌.

 

25 تشرینی یەکەم 2025 09:26
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025