کارەبای نیشتیمانی گەیشتە گوندێکی دوورە دەست
 
                
            
        کارەبای نیشتیمانی گەیشتە گوندێک و دەیان خێزان تیاییدا سوودمەند دەبن
لە چوارچێوەی کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارەبای نیشتیمانی گەیشتە گوندێکی قەزای پشدەر و دەیان خێزان تیاییدا سوودمەند دەبن.
موحسێن حسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە پێناو ئاوەدانکردنەوەی زیاتری گوندەکان بەردەوامن بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان، لە دوای ئەوەی گوندێک بەناوی (کۆخەڵێس) کارەبای نیشتیمانی نەبوو بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی 27 ملیار دینار بۆ گەیاندنی کارەبای نیشتیمانی تەرخانکرد.
موحسێن حسێن جەخت لەوەدەکاتەوە، ئەمڕۆ پڕۆژەی گەیاندنی کارەبای نیشتیمانی بۆ گوندی (کۆخەڵێس) کەوتە بواری جێبەجێکردەوە و بەم هۆیەوە دەیان خێزان سوودمەند دەبن.
بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هۆکاری نەگەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ گوندەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، کە هێشتان پڕۆژەی ڕووناکی نەگەیشتووە بە ئیدارەی ڕاپەڕین و لە داهاتوودا پڕۆژەی ڕووناکی بە گوندەکە دەگات.
گوندی کۆخەڵێس، دەکەوێتە ناحیەی هێرۆ سەربە قەزای پشدەر و بە گوندێکی نوێ دادەندرێت.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        