پایتەخت

بارانبارین دەستپێدەکات

بارانبارین دەستپێدەکات
کورتە

ئەمڕۆ لە هەندێك ناوچەی شاخاویی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت

بەگوێرەی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی، ئەمڕۆ لە هەندێك ناوچەی شاخاویی هەرێمی كوردستان باران ببارێت.

 

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا، پلەکانی گەرماش نزیک ده‌بێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە.

 

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی هەرێمی کوردستان، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەهەمانشێوە نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ هەینی.

 

پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوەیە:

 

هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی

24 تشرینی یەکەم 2025 12:19
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025