ئاوی ڕووباری دیجلە پڕ بووه له ڤایرۆسی ترسناك
 
                
            
        ڕۆژ دوای ڕۆژ ئاوی ڕووباری دیجله به‌ره‌و ترسناكی و مه‌ترسی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت
ڕۆژ دوای ڕۆژ ئاوی ڕووباری دیجله به‌ره‌و ترسناكی و مه‌ترسی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت، چونكه له‌ئێستادا به ته‌واوه‌تی پیس بووه و هه‌ڵگری ده‌یان ڤایرۆسی ترسناك و مه‌ترسیداره.
له‌وباره‌یه‌وه ئەمیر مەعمووری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق به نیگه‌رانییه‌وه باس له‌وه ده‌كات، پرۆسه‌ی پاڵاوتن و پاككردنه‌وه بۆ ئاوی ڕووباری دیجله ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام هێشتا ئاوی ڕووباره‌كه پیسه و هه‌ڵگری ده‌یان ڤایرۆسی كوشنده‌یه، كه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری نه‌رێنی و خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ جێده‌هێڵێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه له به‌شێكی قسه‌كانیدا داوای كرد به‌په‌له چاره‌سه‌ری پێویست بۆ دیجله بدۆزرێته‌وه و لیژنه‌یه‌كی به‌رهه‌مدار بۆ پاككردنه‌وه‌ی ڕووباره‌كه پێكبهێندرێت و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه ده‌بێت توركیا و ئێران ئاوی زیاتر به‌ربده‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ڤایرۆسه كوشنده‌كانی نێو ڕووباری دیجله جگه له خواردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه به خۆشۆردنیش بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        