پایتەخت

سبه‌ی نم نم باران ده‌بارێت

سبه‌ی نم نم باران ده‌بارێت
کورتە

سبه‌ی له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه

 

كه‌شناسی كه‌شی پێشبینیكراوی 25 كاتژمێری داهاتوو ده‌كات و باس له‌وه‌ش ده‌كات، سبه‌ی له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه‌.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، كه‌شی سبه‌ی بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک به‌رزتر ده‌بێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

 

له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی به‌م شێوه‌یه‌ ئاماژه‌ به‌ كه‌شی سبه‌ی هه‌ینی كراوه‌، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك نزمتر ده‌بێته‌وه‌.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی


هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 27  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی

23 تشرینی یەکەم 2025 15:55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025