ڕێكخراوی په‌یامنێران نیگه‌رانه له هێرشكردنه سه‌ر په‌یامنێری پایته‌خت میدیا

ڕێكخراوی په‌یامنێران لەسەر هێرشەکردنە سەر پەیامنێری پایتەخت میدیا لەلایەن هێزەکانی یەكێتی هاتە دەنگ
دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی به چه‌كه‌وه هێرشییان كرده سه‌ر په‌یامنێری پایته‌خت میدیا له سلێمانی ڕێكخراوی په‌یامنێران ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و نیگه‌رانی خۆی له‌م كرده‌وەیە نیشاندا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕێكخراوی په‌یامنێران بڵاویكرده‌وه، له‌كاتی ڕووماڵی گواستنەوەی کێشەی هاووڵاتییان لە کەمی خزمەتگوزاری و پیسبوونی ئاو لە گوندی گۆپاڵەی سەر بە ناحیەی بازیان، کەسێکی ئەمنی هێرش و ڕێگری لە پەیامنێر پێشکەوت خەلیل دەکات و دواتر هه‌وڵده‌دات دەست بەسەر کامێرا و ئامێری پەخشی ڕاسته‌وخۆی پایتەخت میدیادا بگرێت.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی ڕێكخراوی په‌یامنێران هاتووه، ئه‌و توندوتیژییەی هێزەکانی ئەمنی شەرمەزار دەكەین و داواش لە هێزە ئەمنییەكان دەكەین، دەست هەڵبگرن لەو پێشێلکارییە و ڕێز لە كاری ڕۆژنامه‌وانی بگرن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێشكه‌وت خه‌لیل، په‌یامنێری پایته‌خت میدیا له سلێمانی له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی كێشه و گرفتی هاووڵاتییان و له په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر كۆی كه‌لوپه‌له ڕۆژنامه‌وانییه‌كانیدا گیرا.