هه‌ر هاووڵاتییه‌ك دره‌خت نه‌چێنێت سزا ده‌درێت

بە مەبەستی زیادکردنی سەوزایی لە کەلار سزای ئەو کەسانە دەدرێت کە درەخت ناچێنن
له‌مه‌ودوا له كه‌لار هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا یان له به‌رده‌م دوكانه‌كه‌یدا دره‌خت نه‌چێنێت به بری 150 هه‌زار دینار تووشی سزا و لێپرسنه‌وه و پێبژاردن ده‌بێت.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌لار له ئاگاداری نامه‌یه‌كدا هاووڵاتییان هۆشیار ده‌كاته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، ده‌بێت له‌مه‌ودوا دوكانداره‌كان و خاوه‌ن ماڵه‌كانی سنووره‌كه‌مان له‌به‌رده‌م ماڵ و دوكانه‌كانیاندا دره‌ختێك به به‌رزی مه‌تر و نیوێك بچێنن، به پێچه‌وانه‌وه تووشی سزا و لێپرسینه‌وه ده‌بن و به بڕی 150 هه‌زار دینار سزا ده‌درێن و تووشی پێبژاردن ده‌بن.
به‌پێی ئاگاداری نامه‌كه ئامانج له‌م بریاره ئه‌وه‌یه، ڕێژه‌ی سه‌وزایی له كه‌لار زیاد بكرێت و هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و كۆمپانیایه‌كیش دار و دره‌خت ببڕێته‌وه به 100 هه‌زار تا 2 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت.