له سۆران فرۆشتنی ئاژه‌ڵ قه‌ده‌غه كرا

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سۆران فرۆشتنی ئاژه‌ڵی لەسەر شەقامێک بە هەموو شێوەیەک قەدەغە دەکات
شاره‌وانی سۆران ئاگاداری ته‌واوی خاوه‌ن ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ره‌كان ده‌كاته‌وه و هۆشدارییان له فرۆشتنی ئاژه‌ڵ له ناوچه‌یه‌كی سۆران پێده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سۆران بڵاویكرده‌وه، ئاگاداری سەرجەم خاوەن ئاژەڵ و پەلەوەرەکان دەکەینه‌وه، لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 2025/10/24 فرۆشتنی هەموو جۆرە ئاژەڵێک لەسەر شەقامی 30مەتری سناعەی کۆن بۆ گەرەکی بانە و ئازادی قەدەغەیە و بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییه.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی شاره‌وانی سۆران هاتووه، پێویستە لە مەیدانی ئاژەڵان و له شوێنی ڕاست و دروست ئاژه‌ڵ بفرۆشرێت و ئەم کارە بکرێت.
له كۆتایی بڵاوكراوه‌كه باس له‌وه‌ش كراوه، سەبارەت بە پەلەوەر فرۆشەکان و تەرەفرۆشەکانیش بە شێوەی کاتی دەتوانن لەناو گەراجی شارەوانی لە تەنیشت تاون سەنتەر کاری خۆیان بکەن.