له هه‌ولێر و دهۆك نزیكه‌ی هه‌زار تۆمه‌تباری مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئامارێكی تایبەتی بە تاوانەکانی پەیوەست بە ماددەی هۆشبەری بڵاوکردەوە
ته‌نیا له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له سنووری پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون.
له‌وباره‌یه‌وه بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئامارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوو له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا 1469 كه‌س به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون و ته‌نیا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆكیش 949 تۆمه‌تبار ڕاده‌ستی یاسا كراون.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان بێت، له هه‌ڵمه‌ته‌كانیان له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی مادده‌ی هۆشبه‌ر 70 كیلۆگرام حه‌بی كه‌پتاگۆن و 505 شیت حه‌بی جۆر ا و جۆر و جیاوازی هۆشبه‌ر و سڕكه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونی هه‌وڵی فراوان و به‌رهه‌مداری بۆ كۆتایی هێنان به مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌ستگیركردنی بازرگانان و تۆڕه جیاوازه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر داوه و توانیویه‌تییش له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتووبێت و ئه‌م دیارده‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبكاته‌وه.