ده‌یان په‌نابه‌ری كورد له لیبیاوه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه كوردستان

وادەی گەڕانەوەی 40 کۆچبەری کورد و عێراقی لە لیبیاوە ئاشکرا کرا
وا بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌یان په‌نابه‌ری كورد و عێراقی له لیبیاوه به هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه كوردستان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، 25ـی ئه‌م مانگه واته ڕۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو 40 په‌نابه‌ری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له لیبیا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان و ڕێككاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و په‌نابه‌ره كورده‌ش ده‌ستپێده‌كات، كه له یه‌كێك له زیندانه‌كانی لیبیا گیانی له‌ده‌ستدا بوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ناوه‌ندی ڕاگرتنی په‌نابه‌ران له ته‌رابلووس ده‌رمان و خواردن و كۆی پێداویستییه‌كانی دیكه‌یان بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه دابین كردووه و بلیتی گه‌شتی گه‌رانه‌وه‌شیان بۆ عێراق بۆ دابین كراوه.3