پایتەخت

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ڕاگەیاندنی مژدەیەکی خۆش دەچێتە سۆران

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ڕاگەیاندنی مژدەیەکی خۆش دەچێتە سۆران
کورتە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی تەواوبوونی پڕۆژەی ڕووناکی لە سۆران ڕادەگەیەنێت

بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی بۆ ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەکی ستراتیجی کابینەی نۆیەم سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکان لە تەواوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ پڕۆژەی ڕووناکی کۆتایی هاتووە و چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی فەرمی دەکەن.

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران ڕاشیگەیاند، بڕیارە 27ـی ئەم مانگە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی ئیدارەی سۆران بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، لەگەڵ سەردانیکردنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ دەڤەری سۆران، چاوەڕوان دەکرێت پڕۆژەی ڕووناکی ڕابگەیەندرێت و کارەبای تەواوی ئیدارەی سۆران ببێتە 24 کاتژمێریی.

22 تشرینی یەکەم 2025 17:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025