پایتەخت

ئاسمان هه‌وراوی ده‌بێت و جار و باریش باران ده‌بارێت

ئاسمان هه‌وراوی ده‌بێت و جار و باریش باران ده‌بارێت
کورتە

كه‌شی پێشبینیكراوی ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتووە، کە باران دەبارێت

كه‌شناسی كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه‌ و شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسیش باس له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و جێگیربوونی دۆخی كه‌شوهه‌وا ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، کەشی ئاسمان لە پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى و كه‌ركووك و هەڵەبجە پەڵە هەور دەبێت، لە سنوورى ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەرزەکان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت، سنوورى پارێزگاى دهۆکییش هەورى زیاتر دەبێت و ئەگەرى نمە باران لە ناوچە سنوورییەکانى ئەو پارێزگایە هەیه‌.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌شی سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ نووسیویه‌تی، ئاسمان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ساماڵ ده‌بێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە (1-3) پلەى سیلیزى.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بواری كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی باران بارین و هەورە بروسکە ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی گرتووه‌ته‌وه‌، تا ئێستاش بەردەوامی هەیە و تا کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ ناوبەناو تاوە باران و هەورە بروسکە لەو ناوچانەدا بەردەوامی ده‌بێت و لەشەودا کۆتایی پێدێت و کەش سەقامگیر ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری كه‌شناسی باش له‌وه‌ش ده‌كات، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و تا کۆتایی مانگ کەشی ناوچەکە بە جێگیری ده‌مێنێته‌وه‌.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 28  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی

22 تشرینی یەکەم 2025 14:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025