ئه‌گه‌ر له پسووله‌ی خۆراك بلۆككرابیت نامه‌ت بۆ ده‌نێردرێت

ئاگادارییەک لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخستنی پسووله‌ی خۆراكی هه‌ولێر بۆ هاووڵاتییان
پسووله‌ی خۆراكی هه‌ولێر ئاگاداری ته‌واوی ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كاته‌وه، كه له پسووله‌ی خۆراك بلۆككراون و داوا ده‌كات، ئاگاداری مۆبایله‌كانیان بن و نامه‌یان بۆ ده‌نێردرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخستنی پسووله‌ی خۆراكی هه‌ولێر هاووڵاتییانی ئاگادار كرده‌وه و بڵاویكرده‌وه، هه‌ر كه‌سێك پسووله‌ی خۆراكه‌كه‌ی بلۆككرابێت، نامه‌یه‌كی تایبه‌تیان بۆ ده‌نێردرێت و ئاگادار ده‌كرێنه‌وه له‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن.
له بڵاوكراوه‌كه هاتووه، نامه بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌نێردرێت فۆرمه‌كانیان بلۆككرابوو، پێویست ناكات سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بكه‌ن، چونكه ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ له‌نێو ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه مامه‌ڵه‌كانی خۆیان ڕایی بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه نامه‌كه بۆ هاووڵاتییان ده‌نێردرێت و نامه‌كه له‌ڕێی ناوی MOT ه‌وه ده‌بێت و پرۆسه‌كه‌ش له‌ڕێگه‌ی هێڵه‌كانی كۆڕه‌ك، ئاسیا و زین ده‌بێت.