هه‌زاران زه‌وی دیكه له هه‌ولێر تاپۆ كران

زیاتر لە 2 هەزار و 490 زه‌ویی دیكه لە هەولێر تاپۆ كران
له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی تاپۆكردنی هه‌زاران پارچه زه‌وی دیكه‌ی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڵاویكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان له سنووری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، (2490) پارچه زه‌ویی كارت له سنووری كەرتی 11ی عارەب كەند لە هەولێر تاپۆ كران و وێنه‌ی تۆماریان ئاماده‌ن.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار هاتووه، ئێستا كاره‌كانی تاپۆكردنی 2490 كارتی زه‌وی له سنووری كەرتی 11ی عارەب كەند لە هەولێر له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د تەواوكراون و وێنه‌ی تۆماریان (تاپۆ) گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئاماده‌ن بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان.