پایتەخت

هەر کەسێک زەیتە ساختەکەی کڕیوە پارەکەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە

هەر کەسێک زەیتە ساختەکەی کڕیوە پارەکەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە
کورتە

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر دەستیان بەسەر کارگەیەکی نایاسایی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوونی ساختە گرت

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر دەستیان بەسەر کارگەیەکی نایاسایی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوونی ساختە گرت، هۆگر عەلی دەڵێت: "هەر کەسێک زەیتە ساختەکەی کڕیوە پارەکەی بۆ دەگەڕێندریتەوە".

 

ئەمڕۆ سێشەممە هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی کارگەیەکی نایاسایی کە زەیتی زەیتوونی ساختەی بەرهەم دەهێنا، 3 کەس دەستگیرکراون و دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر زەیتی ساختەدا گرتووە.

 

هۆگر عەلی جەختی لەوەکردەوە، داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە هەر شوێنێک زەیتی زەیتوونە ساختەکەیان کڕیوە بە پسووڵەوە بیگەڕێننەوە بۆ ماڕکێتەکە و پارەی خۆیان وەربگرنەوە.

 

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر ڕوونیکردەوە، هەر کەسێک پارەکەی وەرنەگرتووە با تەلەفۆنیان بۆ بکەن و ئاگادارییان بکەنەوە.

 

بەرهەمەکە بە ناوی "زەیتی زەیتوونی ئەبو حسێن"، کە زەیتی چێشتی ئاساییان لەگەڵ ڕەنگ و بۆنی تایبەت تێکەڵ کردووە و دواتر وەک زەیتی زەیتوونی سروشتیان فرۆشتووەتەوە.

21 تشرینی یەکەم 2025 21:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025