له دهۆكه‌وه سماق و برنج ده‌نێردرێته توركیا

بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆک ئاماری ناردنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانی هه‌رێمی بۆ وڵاتانی دەرەوە ئاشكرا کرد
ته‌نیا له‌مساڵدا هه‌زاران تۆن برنج و سماق له دهۆكه‌وه هه‌نارده‌ی توركیا كراوه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی جیهان بكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆک رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی 2025 تائێستا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی پارێزگای دهۆك 1 هه‌زار و 408 تۆن برنج و سماق ره‌وانه‌ی توركیا كراوه.
بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی پارێزگای دهۆك باسی له‌وه‌شكرد، به دیاریكراوی 1 هه‌زار و 337 تۆن سماق سماق و 71 تۆن برنج و 1 هه‌زار و 250 كیلۆگرام فسته‌قی ته‌ڕ و 150 كیلۆگرام هه‌نجیری وشك و 250 كیلۆگرام مێوژ له‌مساڵدا هه‌نارده‌ی دهۆك كراوه.