پایتەخت

مۆڵەتی سێ مانگ بە قوتابیانی تازە وەرگیراو لە زانکۆ درا

مۆڵەتی سێ مانگ بە قوتابیانی تازە وەرگیراو لە زانکۆ درا
کورتە

وەزارەتی خوێندنی باڵا مۆڵەتێکی سێ مانگی بۆ وەرگرتنی ژمارەی بایۆمەتری دیاری کرد

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا نووسراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و قوتابیانه‌ی تازه‌ له‌ زانكۆ وه‌رگیراون مۆڵه‌تی سێ مانگیان پێدراوه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تووشی گرفت ده‌بن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڵاویكرده‌وه‌، لە پێناو بەرژەوەندى گشتى خوێندکاران و قوتابییان و ڕایکردنى مامەڵەکانیان بەشێوەیەکى خێراو دروست نەبونى قەڵەباڵغى و بەربەست بۆیان، بە فەرمانى بەڕێز د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاردرا؛ بە پێدانى ماوەى (٣) مانگ بە وەرگرتنى ژمارەى کەسى بێ هاوتا (UPN) لەلایەن خوێندکاران و قوتابییانى تازە وەرگیراوى زانکۆکان لە سەنتەرەکانى بایۆمەترى و داخیلکردنیان لە سیستمى ئەلیکترۆنى (ZANKO) بەمەبەستى خۆتۆمارکردن.

جێی باسه‌ نووسراوه‌كه‌ی خوێندنی باڵا واژووی د. توانا نجف محمد خان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كارگێری و دارایی له‌سه‌ره‌ و ئاڕاسته‌ی ته‌واوی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ساڵی پاریش داوا له‌ قوتابییان كرا ژمارەى کەسى بێ هاوتا (UPN) وه‌ربگرن، به‌ڵام به‌شێكی زۆری قوتابییان ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌یان نه‌كرد، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ ده‌بێت بیكه‌ن و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ زانكۆ تووشی گرفت ده‌بنه‌وه‌.

21 تشرینی یەکەم 2025 12:04
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025