120 ملیار دیناره‌كه ره‌وانه‌ی به‌غدا كرا

بەشی گەنجینەی فیدراڵی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له هه‌ولێره‌وه 120 ملیار دیناری داهاتی نانه‌وتی ره‌وانه‌ی به‌غدا كرا و له‌م باره‌یه‌وه‌ش ڕاگه‌یاندراوێك بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بڵاویكرده‌وه، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئاب خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ.
له بڵاوكراوه‌كه هاتووه، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئابی ساڵی 2025، کە بڕەکەی (120،000،000،000 ) سەدو بیست ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنی خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی 8ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی داوه، به‌ڵام تائێستا به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌بردووه‌ته سه‌ر و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ناردنی داهاتی ناوخۆ پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی كه‌متر له 48 كاتژمێری داهاتوو سوودانی بڕیاری خه‌رجركدنی مووچه بدات چونكه هیچ بیانوێكی له‌به‌رده‌ست نامێنێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ی مانگی 9ی ره‌وانه‌ی به‌غدا كردووه و ئێستاش ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ناردنی لیستی مووچه‌ی مانگی 10، به‌ڵام تائێستا مووچه‌ی مانگی 8 له‌لایه‌ن به‌غداوه خه‌رج نه‌كراوه ئه‌مه‌ش هه‌ر جاره و به‌هۆكار و بیانوێك، به‌ڵام ناردنی داهاتی ناوخۆ هیچ بیانوێك ناهێڵێته‌وه.