عومرەکارێکی کورد لە سعودییە گیانی لەدەستدا

عومرەکارێكی کوردی تەمەن 87 ساڵان لە سعودییە گیانی لەدەستدا
11ـەیەمین عومرەکاری کورد کە بۆ رێوڕەسمەکانی عومرە چووبووە سعودییە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێ شەممە، کاروان ستونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هاووڵاتییەک بە ناوی حەمادی عەلی محەممەدە، تەمەنی 87 ساڵە و لە شاری مەدینە گیانی لەدەستداوە.
ئەو عومرەکارە دانیشتووی سنووری قەزای بەردەڕەش بووە لە پارێزگای دهۆک، وا بڕیارە تەرمەکەی هەر لە شاری مەدینە بەخاک دەسپێردرێت.
بە گیان لەدەستدانی ئەو عومرەکارە، ئەمە دەبێتە 11ـیەمین عومرەکاری کوردە، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بۆ رێوڕەسمەکانی عومرە چوونەتە سعودییە و لەوێ یان لە ڕێگە گیانیان لەدەستداوە.
ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووش 16-10-2025، عومرەکارێکی کورد بە ناوی (مەلیحە ئەحمەد عەلی خان) دوای ئەنجامدانی سونەتی عومرە و لە کاتی گەڕانەوەی لە سنووری عەرەعەری سعودییە کۆچی دوایی کرد.