پایتەخت

مارک کارنی: نەتەنیاهو بێتە وڵاتەکەم دەستگیری دەکەم

مارک کارنی: نەتەنیاهو بێتە وڵاتەکەم دەستگیری دەکەم
کورتە

مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا هەڕەشەی دەستگیرکردنی نەتەنیاهو دەکات

لەسەر "تاوانی جەنگ" سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ئامادیە هەر کە نەتەنیاهو بێتە وڵاتەکەی، دەستبەجێ دەستگیری بکات.

لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵی بلومبێرگی ئەمریکی، کە "ئامادەی ئامانجی جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی کەنەدا بۆ دەستگیرکردنی بنیامین نەتەنەیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە تۆمەتی تاوانی جەنگ دەستگیر بکەیت؟"، مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا گووتی: "بەڵێ ئامادەم دەستگیری بکەم ئەگەر بێتە وڵاتەکەم."

ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو، دادگەی نێودەوڵەتی تاوان داوایەکی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی نەتەنیاهو و وەزیری بەرگری پێشوو یۆئاڤ گالانت سەبارەت بە شەڕی غەززە، ساڵی ڕابردووش دادگەی نێودەوڵەتی تاوان نەتەنیاهو و گالانتی بە بەرپرسیاری "تاوانی جەنگ" لە غەززە لە قەڵەم دا، بەڵام ئیسرائیل ئەم ئەم تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

20 تشرینی یەکەم 2025 16:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025