دوو ژن بە ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

کورتە
بەهۆی تیژڕەوییەوە لە کەرکووک ئۆتۆمبێلێکی تایبەت خۆی بە تەنکەرێکی شارەوانیدا کێشا و لە ئەنجامدا هەردووکیان گیانیان لەدەستدا
لە کەرکووک رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و لە ئەنجامدا 2 ژن گیانیان لە دەستدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:20 خولەک، لە شەقامی بازنەیی کەرکووک، نزیک وێستگەی غازی جەبەل بۆر رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە 2 کەس گیانیان لەدەستدا.
ڕووداوەکە بەم شێوەیە بووە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای ئەکسێنتە بەخێراییەکی زۆر هاتووە و خۆی بە تەنکەرێکی شارەوانیدا کێشاوە، کە لەو کاتەدا خەریکی ئاودانی نەمامەکانی سەر شەقام بووە و لە ئەنجامدا هەر یەک لە شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلە هۆنداکە، کە هەردووکیان ژن بوون، گیانیان لەدەستدا.