پایتەخت

سەکۆیەکی ڕاوکردن بۆ تیرۆرکردنی ترەمپ ئاشکرا بوو

سەکۆیەکی ڕاوکردن بۆ تیرۆرکردنی ترەمپ ئاشکرا بوو
کورتە

سەکۆیەکی ڕاوکردنی گوماناویی ئاشکرا کرا کە ڕاستەوخۆ دەکەوێتە بەرامبەر ئەو شوێنەی دۆناڵد ترەمپ لە فڕۆکەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دادەبەزێت

لە بەرامبەر ئەو فڕۆکەیەکی ترەمپ لێی دادەبەزێت، سەکۆیەکی ڕاوکردن دۆزرایەوە و گومان دەکرێت بۆ تیرۆرکدنی سەرۆکی ئەمریکا ئامادە کرابێت.

نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، لە کاتی ئامادەکارییە ئەمنییەکان بۆ هاتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ فڕۆکەخانەی پالم بیچ، لەلایەن کارمەندانی خزمەتگوزاری نهێنی ئەمریکا سەکۆیەکی (ڕاوکردن) دۆزراوەتەوە و لە کاتی دۆزینەوەیدا، هیچ کەسێک لە سەکۆکەدا نەبووە.

سەکۆیەکە لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دۆزراوەتەوە و شوێنەکەی ڕاستەوخۆ دەکەوێتە بەرامبەر ئەو شوێنەی دۆناڵد ترەمپ لە فڕۆکەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پالم بیچ لە ویلایەتی فلۆریدا لێی دادەبەزێت.

لەم بارەیەوە  کاش پاتێل، بەڕێوەبەری دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا FBI ڕایگەیاند، لە شوێنی سەکۆی ڕاوکردنەکە هیچ کەسێک یان چەک و تەقەمەنیان نەدۆزیوەتەوە، وە دڵنیا نین لەوەی کە ئاخۆ سەکۆیەکەی بۆ ڕاوکردنی ئاژەڵ یان بۆ تیرۆرکردنی ترەمپ ئامادە کراوە، بۆ ئەم مەبەستە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و هەوڵی کۆکردنەی بەڵگەکان دەدەن.

پێشووتر ترەمپ لە کاتی کەمپەینێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو، هاوکات لە ڕێکەوتی 10-9-2025  چارلی کیرک، چالاکوانی راستڕەو و کەسی نزیکی دۆناڵد ترەمپی تەمەن 31 ساڵ، لەکاتی قسەکردن لە زانکۆی یوتا ڤالی لە شاری ئۆرێمی ویلایەتی یوتا، بە گوللـە کوژرا.

20 تشرینی یەکەم 2025 09:22
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025