ژماره‌ی ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا بوو

هه‌زاران ئاواره له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین
ژماره‌ی ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا بوو
به‌هۆی هه‌لومه‌رجه سیاسییه‌كان و خراپی دۆخی ناوچه‌كه هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ ئاواره و لێقه‌وماوه‌كان و له نوێترین به‌دواداچووندا ده‌ركه‌وتووه، هه‌زاران ئاواره له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی (IOM) بڵاویكرده‌وه، له‌ئێستادا زیاتر له 100 هه‌زار ئاواره له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به دیاریكراوی له 20 كه‌مپی تایبه‌تدا ده‌ژین و هه‌وڵی جیاوازیش هه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاواره و لێقه‌وماوانه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و شوێنی سه‌ره‌كی ژیانكردنیان، به‌ڵام هۆكاری جیاواز بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، 1 ملیۆن و 31 هەزار و 475 ئاوارە له عێراق هه‌ن و ته‌نیا له‌مساڵیشدا 1200 ئاواره هه‌رێمی كوردستانیان جێهێشتووه.