له 30 ڕۆژدا 7 هه‌زار ژن له عێراق ته‌ڵاقدراون

ته‌نیا له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا 7 هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه تۆمار كراون
له 30 ڕۆژدا 7 هه‌زار ژن له عێراق ته‌ڵاقدراون
ته‌نیا له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا له سه‌رتاسه‌ری عێراق جگه له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 7 هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه تۆمار كراون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ڕایگه‌یاند، له مانگی 9ی ئه‌مساڵدا 6 هه‌زار و 719 هاوسه‌ر له دادگه ته‌ڵاقییان له یه‌كتر وه‌رگرتووه و جیابوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا 30 هه‌زار و 205 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له دادگه‌كانی عێراق تۆمار كراون و هاوسه‌رگیری ئه‌نجام دراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، زۆرترین حاڵه‌تی جیابوونه‌وه له به‌غدا و نه‌ینه‌وا تۆمار كراوه و هۆكاری سه‌ره‌كی جیابوونه‌وه‌كانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مده‌رامه‌تی، نه‌بوونی هۆشیاری و خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل.