سێ ڕاوچی كوێتی به سێ هه‌ڵۆوه ده‌ستگیركران

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی سێ ڕاوچی كوێتی ڕاگه‌یاند
سێ ڕاوچی كوێتی به سێ هه‌ڵۆوه له عێراق ده‌ستگیركران
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی سێ ڕاوچی كوێتی له یه‌كێك بیابانه‌كانی عێراق به سێ هه‌ڵۆوه ڕاگه‌یاند و له بڵاوكراوه‌یه‌كیشدا ورده‌كارییه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویكرده‌وه، له بیابانه‌كانی پارێزگای موسه‌ننا سێ ڕاوچی كوێتی به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به یاسا و مه‌رجه‌كان و سه‌رپێچیكردنه‌وه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی هێزه سنوورییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هاتووه، سێ هاووڵاتی هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی كوێتی له بیابانه‌كانی پارێزگای موسه‌ننا له‌كاتیڕاوكردن و به سێ هۆڵۆوه ده‌ستگیركران، هه‌ر سێكیان به‌یه‌كه‌وه و له‌نێو ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی سه‌رقاڵی ڕاوكردن بوونه و دواتر له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كان ده‌ستگیركراون و ده‌ركه‌وتووه ئه‌و راوچییانه یاساكانی ڕاوكردنیان شكاندووه.