پشووی فەرمی ڕادەگەیەندرێت

بڕیارە 9 ڕۆژ لە ناوەندەکانی قوتابخانە بکرێتە پشووی فەرمی
لە عێراق بڕیارە 9 ڕۆژ لە ناوەندەکانی قوتابخانە بکرێتە پشووی فەرمی، سەرۆکى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێم لەسەر پشووی ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لەسەر ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی ناوەندەکانی خوێندن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە و بەڵام نەگەیشتوونەتە ئەنجام.
لە ڕۆژی 5ـی 11 تاوەکو 13ـی 11ـی مانگ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی عێراق پشووی فەرمی دەبێت.
بەگووتەی نەبەرد عومەر، چاوەڕوانی وەزارەتی پەروەردەن بۆ ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی و چاوەڕوان دەکرێت وەزیری پەروەردە هەفتەی ئایندە پشوو ڕابگەیەنێت.