نزیکەی 4 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێن

پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازیدا بەردەوامە
پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازیدا بەردەوامە، سەرۆکایەتی شارەوانی کفری لە قۆناغی کۆتایی ئامادەکارییەکانە بۆ پڕۆسەی دابەشکردن.
ئەمڕۆ شەممە عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانی کفری بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا کراون، لەم هەفتەیەدا نزیکەی 4 هەزار پارچە زەوی بۆ فەرمانبەران ئامادە دەبن.
سەرۆکی شارەوانی کفری ڕاشیگەیاند، تا ئێستا نزیکەی 3 هەزار 500 فەرمانبەر سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی، لە وەجبەی کۆتایی ناوەکانیش ئەگەر هەیە ژمارەکە بەرزببێتە بۆ 4 هەزار فەرمانبەری مەدەنی و سەربازی.
بەگووتەی عەلی خورشید، شوێنی زەوییەکان لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی کفرین، لەم هەفتەیەدا وادەیەکی دیاریکرا یەکلا دەکرێتەوە بۆ تیروپشکی ناوی فەرمانبەران.
ئەو بەرپرسە لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لەوەکرد، بڕیارێکی نوێ هەیە کە فەرمانبەرانی ناوچە دابڕێندراوەکانیش کە سەربە میلاکی هەرێمن سوودمەند بن لە وەرگرتنی زەوی.