پایتەخت

موژدەی تەواوبوونی دوو سایدی گۆمەسپان – سماقووڵی دەدرێت

موژدەی تەواوبوونی دوو سایدی گۆمەسپان – سماقووڵی دەدرێت
کورتە

پارێزگاری هەولێر وادەی تەواو بوونی پڕۆژەی دوو سایدی گۆمەسپان - سماقووڵی ئاشکرا دەکات

پارێزگاری هەولێر وادەی تەواو بوونی پڕۆژەی دوو سایدی گۆمەسپان - سماقووڵی ئاشکرا دەکات، زانیاری لەسەر پرۆژەی دوو سایدی کەسنەزان -بەنداوی گۆمەسپان دەخاتەڕوو.

 

ئەمڕۆ شەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەو دۆخە قەیراناویی و ئەو گرفتانەی هاتووەتە بەردەم حکومەت، دیدگای مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت وابووە زیاتر خزمەتی هاووڵاتییان بکرێت.

 

ئومێد خۆشناو گووتی: "پرۆژەی دوو سایدی گۆمەسپان – سماقووڵی لەم چەند ڕۆژە تەواو دەبێت و پرۆژەی دوو سایدی کەسنەزان - بەنداوی گۆمەسپان لە 70%ـی تەواو بووە".

 

بەگووتەی پارێزگاری هەولێر، پرۆژەی سێیەم دووسایدی هەولێر- کۆیەیە، کە پیشتر بەڕێگەی مەرگ ناسرابوو، بۆیە داواکارییەکی زۆر لەلایەن خەڵکی کۆیە هەبوو بۆ ئەوەی ڕێگەکەیان بۆ چاک بکرێت.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ئومێد خۆشناو باس لەوە دەکات، ماوەی تەواوبوونی پرۆژەی دوو سایدی هەولێر- کۆیە 3 ساڵە و ئێستا لە 30%ـی تەواوبووە، چاوەڕوانیش دەکرێت پێش وادەی خۆی تەواو بکرێت.

18 تشرینی یەکەم 2025 21:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025