سبەی چەکی جووتیاران دابەش دەکرێت

سایلۆی هەولێر جووتیاران لە دابەشکردنی چەکی پارە ئاگادار دەکاتەوە
سایلۆی هەولێر جووتیاران لە دابەشکردنی چەکی پارە ئاگادار دەکاتەوە و جەخت لەوەدەکاتەوە، سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان.
ئەمڕۆ شەممە بەرێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر بڵاویکردەوە، سبەی دابەشکردنی چەکی جووتياران دەست پێدەکات، لە زنجیرە 1001 تاوەکو زنجیرەی 1163 کە گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە پارەکانیان لە بانکی تی بی ئای وەردەگیرێت.
سایلۆی هەولێر جەخت لەوە دەکاتەوە، هاوشێوەی سیستەمی سایلۆکان ئەو جووتیارانەی گەنمەکانیان لە 50 تۆن بۆ خوارە ڕادەستی سایلۆ کردووە دەتوانن سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنەوەی چەکی پارە.
لە بەشێکی بڵاوکراوەکەدا باس لەوە دەکات، ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت وە یاخود بریکارنامەی پەسەنکراوی ئەم ساڵ بێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کرد بێت دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەڵ بریکارنامەی گشت وارسەکان.
سایلۆی هەولێر ئاشکرای دەکات، ئەو جووتیارانەی زیاتر لە 50 تۆن گەنمیان ڕادەستی سایلۆ کردووە چاوەڕێی بەغدا دەکەن بۆ دەبین کردنی پارە بۆیان.