له‌جیات باران خۆڵ له عێراق ده‌بارێت

شه‌پۆلێكی خۆڵبارین عێراق ده‌گرێته‌وه به‌ڵام كاریگه‌ری له‌سه‌ر پله‌كانی گه‌رما نابێت
شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارین عێراق ده‌گرێته‌وه و هۆشداری ده‌درێت له‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پله‌كانی گه‌رماش ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق بڵاویكرده‌وه، له‌مڕۆوه تا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خۆڵ له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق ده‌بارێت و كاریگه‌ری گه‌وره و فراوان به‌دوای خۆیه‌وه جێده‌هێڵێت.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی عێراق هاتووه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی خۆڵبارین خێرایی با زیاد ده‌كات، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و تووشی هیچ گۆڕانكارییه‌ك نابێت.