له دهۆك هیچ سه‌رپێچییه‌ك له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن تۆمار نه‌كراوه

دوو هه‌فته‌یه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكردووه و تائێستا هیچ سه‌رپێچییه‌ك له دهۆك تۆمار نه‌كراوه
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق، پارێزگای دهۆك به‌راورد به كۆی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هیچ سه‌رپێچییه‌كی تێدا تۆمار نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگه‌یاند، قه‌واره و هێز و هاوپه‌یمانی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دهۆك پابه‌ندن به ڕێنماییه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و تائێستا هیچ سه‌رپێچییه‌ك له‌كاتی بانگه‌شه‌كردن تۆمار نه‌كراوه، له‌كاتێكدا ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێكردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه حه‌سه‌ن زایر، له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرای كرد، سزای ماددی و ته‌نانه‌ت ده‌ستگیركردنیش بۆ سه‌رپێچییه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه و بۆ نموونه ئه‌گه‌ر فلێكس و پۆسته‌ری هه‌ر به‌ربژێرێك بدڕێندرێت ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ به بڕی زیاتر له دوو ملیۆن دینار سه‌رپێچیكار سزا ده‌درێت.
جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق باس له‌وه ده‌كات، تائێستا 400 به‌ربژێر تووشی سزای ماددی هاتوون به‌هۆی سه‌رپێچیكردنه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ڕۆژی 3ی ئه‌م مانگه‌وه هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌ستییان به پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌كردن كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق و وا بڕیاره له 11ی 11ی 2025، پرۆسه‌ی ده‌نگدان له سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.