پایتەخت

جه‌وی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی گه‌رم ده‌بێت

جه‌وی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی گه‌رم ده‌بێت
کورتە

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه‌

كه‌شناسی كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مرۆ و سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌ و جه‌وه‌كه‌ گه‌متر به‌راورد به‌ ڕۆژانی ڕابردوو خۆی ده‌نوێنێت.

 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، كه‌شی ئه‌مڕۆ ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و پلەکانی گەرما كه‌میك به‌رزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و مەوداى بینینیش لەنێوان (8 – 10 ) کم دەبێت.

 

له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی به‌م شێوه‌یه‌ كه‌شی سبه‌ی شه‌ممه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو، كه‌شی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و مەوداى بینین    ( 8 – 10 ) کم دەبێت.

 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ماردین شێخ سه‌لام، شاره‌زای بواری كه‌شناسی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، سبەی هەینی 17ی 10ی 2025، پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و خێرایی با ئاسایی دەبێت لەسەرجەم ناوچەکان بە ڕێژەی 10 کم لە کاتژمێرێکدا بە ئاڕاستەی باشوور بۆ ڕۆژهەڵات.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 32 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی

دهۆک : 31 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 32  پلەی سیلیزی

ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 29 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی

سۆران : 30 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی

 

 

17 تشرینی یەکەم 2025 10:56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025