ئامۆزایه‌كی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستگیركرا

هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا ئامۆزایه‌كی دیكه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دییان ده‌ستگیر كرد
یه‌كێك له ئامۆزاكانی دیكه‌ی سه‌رۆكی ڕژێمی پێشووی سووریا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌ستگیر كرا و هۆكاره‌كه‌یشی گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ بازرگگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر.
ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی سووریا بڵاویكرده‌وه، نه‌میر ئه‌سه‌دی ئامۆزای به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی پێشووی ڕژێمی سووریا له لازقییه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا له‌گه‌ڵ گرووپێكی تاوانكاری دۆزرایه‌وه و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا ده‌ستگیر كرا و ڕاده‌ستی یاسا كرا.
له بڵاوكراوه‌كه‌یان ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، نه‌میر ئه‌سه‌د چه‌ندین تاوانی كردووه، بازرگانێكی گه‌وره‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه و ماوه‌یه‌ك پێش ئێستاش خاوه‌ن به‌نزینخانه‌یه‌كی كوشتووه، بۆیه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌دوایه‌وه بوون و دواجار له دۆڵێك دۆزییانه‌وه و ده‌ستگیرییان كرد.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستاش ئامۆزایه‌كی دیكه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ناوی وه‌سیم ئه‌سه‌د به تۆمه‌تی بازرگانیكردنی به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركرا.