حكومه‌تی هه‌رێم زه‌وی ده‌داته فه‌رمانبه‌رانی سنووری مادده‌ی 140

ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی سه‌ر به ناوچه دابڕێندراوه‌كانن، به‌ڵام ده‌وامییان له حكومه‌تی هه‌رێمه ئه‌وا زه‌وییان پێ ده‌درێت
له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نیازه زه‌وی بداته فه‌رمانبه‌رانی سنووری مادده‌ی 140 و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كاری پێویستی كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕایگه‌یاند، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه میلاكه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه، به‌ڵام خۆیان خه‌ڵكی ناوچه‌ی دابڕێندراوه‌كانن ئه‌وا له‌ژێر ڕۆشنایی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان زه‌وییان له‌نزیكترین شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ دابین ده‌كرێت و پێیان ده‌درێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران داوه و تائێستاش زیاتر له 50 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر زه‌وییان بۆ ده‌رچووه.