محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود و براكه‌ی له‌سه‌ر هه‌نار به شه‌ڕ هاتن

دووباره گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود و براكه‌ی هاته ئاراوه
ڕۆژ دوای ڕۆژ كێشه نێوخۆییه‌كانی سۆسیالیست فراوانتر و گه‌وره‌تر ده‌بێت و ئه‌مجاره‌یان فرۆشتنی هه‌نار ئاڵۆزییه‌كی نوێ ده‌هێنێته نێوان محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود و عه‌بدوڵڵای حاجی مه‌حموود.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، دوێنێ له گوندی گوڵه‌خانه لیوا سەڵاح حاجی عەلی، فه‌رمانده‌ی پێشووی سه‌ربازی سۆسیالیست و كه‌سی نزیكی عه‌بدوڵڵای حاجی مه‌حموود سه‌ردانی باخه‌كه‌ی خۆی كردووه و به‌رهه‌می هه‌ناره‌كه‌ی به بڕی 80 ملیۆن دینار فرۆشتووه، به‌ڵام به بریاری محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود پێشمه‌ه‌رگه‌كانی سۆسیالیست ڕێگری له‌م فرۆشته ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ورده‌كاریی زیاتری خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بڕیاری هێرشكردن و ڕێگریكردنه‌كه له‌لایه‌ن خودی محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حمووده‌وه ده‌رچووه و ڕێگری كردووه له‌وه‌ی هه‌ناره‌كه بفرۆشرێت و ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه‌كانی سۆسیالیست قوفڵێكی گه‌وره‌شیان له ده‌رگای باخه‌كه‌ی داوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كێشه كه‌وتووه‌ته نێوان محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود و عه‌بدوڵڵای حاجی مه‌حموود، ئه‌مه‌ش گرژی فراوانی خستووه‌ته نێو حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و ئه‌و پارته سیاسییه‌ی به‌ره‌و باڵ باڵێن و جیابوونه‌وه و لێكترازانی گه‌وره بردووه.