پایتەخت

خوێندنی باڵا بڕیارێکی گرنگی بۆ ئەنجامدانی دەستەبەری قوتابییان دا

خوێندنی باڵا بڕیارێکی گرنگی بۆ ئەنجامدانی دەستەبەری قوتابییان دا
کورتە

بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ ڕایکردنی مامەڵەی وەرگیراوانی ئەمساڵی خوێندن خوێندنی باڵا بڕیارێکی گرینگی دا

لەدوای ڕاگەیاندنی ناوی وەرگیراوانی قوتابییان بۆ زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی گرنگی بۆ وەرگیراوان لەبارەی ئەنجامدانی دەستەبەر (کەفالەت) دەرکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ ڕایکردنی مامەڵەی وەرگیراوانی ئەمساڵی خوێندنی (2025-2026) سەبارەت بە ئەنجامدانی دەستەبەر (کەفالەت) بڕیارێکی گرنگیان دا.

وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیاریدا دەسەڵاتی دادنووسی بدات بە بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی لە سەرۆکایەتی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بۆ راییکردنی کاروباری دەستەبەر (کەفالەت) بۆ خوێندکاران و قوتابییان.

لە ڕۆژی 14ـی 10ـی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ناوی وەرگیراوانی لە سیستەمی زانکۆ ڵاین ڕاگەیاند.

16 تشرینی یەکەم 2025 17:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025