پایتەخت

هیومن رایتس وۆچ: یاسای باری کەسیی ژنان دەکاتە هاووڵاتیی پلە دوو

هیومن رایتس وۆچ: یاسای باری کەسیی ژنان دەکاتە هاووڵاتیی پلە دوو
کورتە

رێکخراوى چاودێریی مافەکانی مرۆڤ داوای دەستبەجێی هەڵوەشاندنەوەی یاسای باری کەسیی لە عێراق دەکات

رێکخراوى چاودێریی مافەکانی مرۆڤ داوای هەڵوەشاندنەوەی یاسایی باری کەسی دەکات و بە نادەستووری لەقەڵەم دەدات.

رێکخراوى چاودێریی مافەکانی مرۆڤ (هیومان ڕایتس وۆاچ) بڵاویکردەوە، یاسای نوێی باری کەسیی جەعفەری کە لە 27ـى ئاب پەرلەمانی عێراق پەسەندی کرد، جیاکاری لە دژی ژنان لە بەرژەوەندی پیاوان دەکات، وەک لە ژن هێنان و جیابوونەوە و میرات و سەرپەرشتیكردنی منداڵاندا.

سارا سەنبەر، لێکۆڵەر لە رێکخراوى چاودێریی مافەکانی مرۆڤ (هیومان ڕایتس وۆاچ) گووتی، یاساكە جیاكاری دژ بە ژنان دەچەسپێنێت و لە رووی یاساییەوە لاوازیان دەكات و دەسەڵاتێكی تەواو دەدات بە پیاو بەسەر ژن و منداڵدا، ژنان دەبنە هاووڵاتیی پلەی دووی کۆمەڵگا.


یاسای باری کەسی رێگە بە مێرد دەدات گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەی بگوازێتەوە بۆ بڕگەکانی، لەبری یاسای باری کەسیی ساڵی 1959، بەبێ رەزامەندی یان ئاگاداری ژنەکەی، هەروەها رێگەی پی دەدات بەبێ‌ ئاگاداركردنەوەی ژنەکەی، لێی جیاببێتەوە و سەرپەرشتیكردنی منداڵەكانیش دوای تەمەنی 7 ساڵی دەگوازرێتەوە بۆ باوك، بەبێ‌ رەچاوكردنی بەرژەوەندی منداڵەكان.

لە راپۆرتەكەی رێکخراوى چاودێریی مافەکانی مرۆڤ (هیومان ڕایتس وۆاچ) داوا دەکرێت هەمواركردنەوەی باری کەسیی عێراق هەڵبووەشێندرێتەوە، كە بە نایاسایی و نا دەستووری وێنەی کرد.

16 تشرینی یەکەم 2025 15:28
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025