پایتەخت

لە بەحرکە دوای دانانی سزا هیچ سەرپێچییەک تۆمار نەکراوە

لە بەحرکە دوای دانانی سزا هیچ سەرپێچییەک تۆمار نەکراوە
کورتە

دوای ئەوەی شارەوانی بەحرکە هەڵمەتی پاککردنەوەی گۆڕاستانی بەحرکەی کۆتایی پێ هێنا، تا ئێستا هیچ سەرپێچییەک تۆمارنەکراوە

لە بەحرکە دوای دانانی سزا هیچ سەرپێچییەک تۆمار نەکراوە 

 

دوای ئەوەی شارەوانی بەحرکە هەڵمەتی پاککردنەوەی گۆڕاستانی بەحرکەی کۆتایی پێ هێنا، تا ئێستا هیچ سەرپێچییەک تۆمارنەکراوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە مەموند عەبدولوەهاب، سەرۆکی شارەوانی بەحرکە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هەڵمەتی پاککردنەوەی گۆڕاستانی بەحرکە کۆتای هاتووە و لە دوای دانانی سزا بۆ ئەو کەسانەی زبڵ و خاشاک فڕێ دەدەنە تەنیشت گۆڕاستان هیچ سەرپێچییەک تۆمار نەکراوە.

 

سەرۆکی شارەوانی بەحرکە ڕاشیگەیاند، بڕیاری دانانی کامێرا چاودێری بۆ ئەو کەسانەی زبڵ و خاشاک فڕێ دەدەنە گۆڕاستان جێبەجێ نەکراوە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە، مانگێک لەمەوبەر سەرۆکایەتی شارەوانی بەحرکە هەڵمەتی پاککردنەوەی گۆڕاستانی بەحرکەی دەستپێکرد.

15 تشرینی یەکەم 2025 22:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025