بۆ ماوەی 7 کاتژمێر ڕێگەی گەلی عەلی بەگ دادەخرێت

هاتووچۆی سۆران لە داخستنی ڕێگەی گەلی عەلی بەگ شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
هاتووچۆی سۆران لە داخستنی ڕێگەی گەلی عەلی بەگ شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە داخستنەکە بۆ ماوەی 7 کاتژمێرە.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، ئاگاداری شوفێران دەکەنەوە سبەی لە کاتژمێر7ـی بەیانی تا کاتژمێر 2ـی دوای نیوەرۆ ڕێگەی گەلی عەلی بەگ لە زارگەلی باڵەکیان واتە دەروازەی ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران تا بازگەی بێخاڵ دادەخرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بەهۆی هێلکاریکردنەوەیە ڕێگەکە دادەخرێت و شوفێران لەو ماوەیەدا دەتوانن ڕێگەی رواندز- بێخاڵ بەکار بهێنن.
هاتووچۆی سۆران داوا لە شوفێران دەکات، هاوکاری تیمەکانی ئەندازەی بەرێوەبەرایەتی بکەن و پابەندی ڕێنماییەکان بن.