پایتەخت

وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا و سلێمانی ئاشکراکرا

وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا و سلێمانی ئاشکراکرا
کورتە

تورکیا لەسەر داوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاسمانی خۆی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی کردەوە

لە دوای هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا و سلێمانی، هێڵى فڕۆکەوانى تورکیا وادەیەکی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دیاریکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە هێڵى فڕۆکەوانى تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی سلێمانى ڕۆژی 3ـی 11ـی 2025 دیاریکرد.

دیاریکردنی وادەی دەستپێکردنەوەکە بەگوێرەی خشتەى گەشتەکانى فڕۆکەوانى تورکیایە، کە هەفتەی ڕابردوو توركیا بڕیاریدا قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بەڕووی فڕۆكەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، زیاتر لە دوو ساڵە گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سلێمانی و بە پێچەوانەوە قەدەغەکرابوو.

15 تشرینی یەکەم 2025 16:49
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025