پایتەخت

شەقامێکی 30 مەتری هەولێر قیرتاو کرا

شەقامێکی 30 مەتری هەولێر قیرتاو کرا
کورتە

بۆ زیاتر ئاوەدانكردنەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقام شەقامێکی 30 مەتری هەولێر قیرتاو کرا

لە پێناو خزمەتگوزاری زیاتری هاووڵاتییان، بە بەكارهێنانی زیاتر لە هەزار تۆن قیر شەقامێکی دوو سایدی 30 مەتری شاری هەولێر قیرتاو کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی بەردەوامی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ زیاتر ئاوەدانكردنەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقام، پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامێكی سەرەكیی 30 مەتری لە شاری هەولێر جێبەجێ كرا.

شایەنی باسە، پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامێكی سەرەكی 30 مەتری لە گەڕەكی هەولێری نوێ، بە ڕووبەری 80002م و بە بەكارهێنانی 1500 تۆن قیری كارگەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بە توانای مرۆیی ناوخۆیی جێبەجێ كرا.

وەزارەتی شارەوانی جەخت لەوەش دەکاتەوە، لە ئێستادا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری دیكە بۆ هاووڵاتییان لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

15 تشرینی یەکەم 2025 15:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025