لەسەر پرسی مووچە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

بۆ گەرەنتیکردنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە
بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتژمێر 10:00 بەیانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەدەچێت و لە تەوەری یەکەمی کۆبووەنەوەکە دەرئەنجامی پپێداچوونەوە و بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمەوە ئەنجامدراوە دەخرێتەڕوو.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتییە لە بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ هەنگاوەکانی مووچەی مانگەکانی داهاتوو.
ئەمە لە کاتێدایە، دوێنێ سێشەممە لە کۆبوونەوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سوودانی لەبەر دوو هۆکار بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 8ـی نەدا، یەکێکیان بەهۆی ئەوەی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی عێراقی داوە و هافتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکەن، هۆکاری دووەمیش بریتییە لەوەی عێراق چاوەڕێی هەرێمی کوردستانە بۆ ناردنی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی.