وادەی تەواو کردنی پڕۆژەی دوو سایدی حاجی ئۆمەران ڕاگەیەندرا

وەزارەتی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار وادەی تەواوکردنی پڕۆژەی دوو سایدی نێو بازاڕی حاجی ئۆمەران ڕادەگەیەنێت و وردەکاری دەخاتەڕوو
وەزارەتی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار وادەی تەواوکردنی پڕۆژەی دوو سایدی نێو بازاڕی حاجی ئۆمەران ڕادەگەیەنێت و وردەکاری دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ سێشەممە وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی زیاتری پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی شارۆچكه‌كه، پڕۆژه‌ی دوو سایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمه‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئێستاش كاره‌كانی به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانی، ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە 365 ڕۆژی بۆ دیاریكراوه و ئێستاش به ڕێژەی90% كاره‌كانی پڕۆژەکە تەواو كراون.
وادەی تەواوکردنی پڕۆژەکە ئاشکرا دەکات، بڕیاره له مانگی 11ـی ئه‌مساڵدا سه‌رجه‌م کارەکانی ته‌واو بكرێت، پڕۆژەی دوو سایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمەران، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
جێگەی باسە، پڕۆژەکە پێکدێت له شه‌قامی دووساید، دیواری پاڵپشت، تۆڕی ئاو، ئاوەڕۆ، تۆڕی ڕووناکی، سەوزایی و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی گرنگ.