پایتەخت

زۆرترین دەرفەتى خوێندنى بێ بەرامبەر بۆ دەرچووان ڕەخسێندرا

زۆرترین دەرفەتى خوێندنى بێ بەرامبەر بۆ دەرچووان ڕەخسێندرا
کورتە

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی زانکۆڵاینی ڕاگەیاند و سەرجەم دەرچووانى پۆلى 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان وەرگیران

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی زانکۆڵاینی ڕاگەیاند و سەرجەم دەرچووانى پۆلى 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان وەرگیران.

 

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، لە ماوەى ئەم 6 ساڵەدا بەردەوام کاریان کردووە بۆ ئەوەى زۆرترین دەرفەت بۆ کچان و کوڕانى کورد لە ناوەوەى وڵات بڕخسێنین و بێ بەرامبەر درێژە بەخوێندن بدەن.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هاوشێوەى ساڵانى ڕابردوو، ئەمساڵیش توانیویانە ڕێژەى 100%ـی دەرچووانى پۆلی 12 ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومیەکانى هەرێمى کوردستان وەربگرن.

 

جێگەی باسە، لە کاتی پڕکردنەوەی زانکۆڵاین کۆى پێشکەشکاران ژمارەیان گەیشتە 54278 قوتابى، لە ئەنجامدا 51726ـیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیران.

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا جەخت لەوەدەکاتەوە، تەنیا ژمارەیەکى کەم لە پێشکەشکاران نەبێت، کە ژمارەیان 1378 قوتابی بوو، بەهۆى هەڵە لە پڕکردنەوەى فۆرمەکانیان ناویان نەهاتۆتەوە، ئەوانیش بەپێى نمرەکانیان لە بەشە شایستەکان جێگەیان دەکرێتەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەت هاتووە،1368  دەرچووی 12ـی ئامادەیی خوێندنگە کوردییەکانى ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان لە چەند رۆژى داهاتوودا دەرگاى پێشکەشکردنیان بۆ دەکرێتەوە.

14 تشرینی یەکەم 2025 21:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025